گەشت بکە تەنیا بە ٣ کلیک
تەنیا بە ٣ کلیک گەشتێکی خێرا و ئاسان و بێ کێشە داوا بکە!
- خزمەتگوزارییەکی متمانە پێکراوە ٢٤/٧
- چاودێری گەشتەکان لە رێگای GPSبۆ سەلامەتی ئێوە
- نرخی گونجاو و بێ زیادە خستنەسەر
- هەمەجۆری ئۆتۆمبێل لە کاتی داواکردن
تەنیا بە ٣ کلیک گەشتێکی خێرا و ئاسان و بێ کێشە داوا بکە!
لەگەڵ مستەر تەکسی لە رێگای هەمە جۆری ئۆتۆمبێل بە ئاسوودەی و بە نرخێکی گونجاو گەشتەکانت بکە بەبێ بوونی هیچ کێشەیەک !
بەخێربێن بۆ کۆمپانیای مستەر تەکسی، ئێمە پابەندین بە باشتر کردنی شێوازی گەشتەکەت. بە گرنگیدان و متمانەپێکردن، سەلامەتی و ئاسانکاری، هەوڵدەدەین خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاست بەرز پێشکەش بکەین کە بە دڵی ئێوە بێت. ئامانجمان ئەوەیە هەموو گەشتێکت ئاسان و چێژبەخش بێت،وە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بە ئاسوودەیی و لە کاتی خۆیدا دەگەیتە شوێنی مەبەست. سوپاس بۆ هەڵبژاردنی ئێمە وەک هاوبەشی متمانەپێکراوی گەشتەکەت..
پارەی گەشتەکەت بدە لە رێگای سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی.
چاودێری گشت هەنگاوەکانی گەشتەکەت بکە و هاوبەشی پێ بکە لەگەل ئازیزانت.
تەنیا بە ٣ کلیک گەشتێکی خێرا و ئاسان و بێ کێشە داوا بکە
کۆمەڵێک خزمەتگوزاری فراوان و پیشەیی تاکسی کە بۆ ئاسوودەیی و سەلامەتی ئێوە دامەزراوە
تەکسیەکانمان ٢٤ کاتژمێر کاردەکەن بۆ خزمەتکردنی سەردانکەران و دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوونی گواستنەوەی بێ کێشە لە هەر کاتێکدا .
سەرجەم تەکسی و پاسەکانمان بە سیستەمی جی پێ ئێس بەستراون بۆ دڵنیابوون لە هاتوچۆی کارا و خزمەتگوزاری متمانە پێکراو بۆ سەرنشینەکانمان.
بۆ مەبەستى بەرزكردنەوەى دڵنيايى سەالمەتی و ئاسايشى سەرنشينەكانمان هەموو تەكسى و پاسەكان كامێراى چاودێريان تێدا جێگیرکراوە كە لەلایەن كۆمپانياكەمانەوە چاودێری دەكرێن. پاسەکانمان خزمەتگوزاری چاودێری كردنپێشکەش بە دايك و باوكان دەكەن لە كاتى گەشتکردنی منداڵەکانیان لە ماڵەوەبۆ قوتابخانە و زانکۆکان هەروەها لە كاتى گەڕانەوەیان بۆ دڵنیایی لە سەلامەتیان
شۆفێری ئافرەت بۆ هەردوو جۆری گواستنەوە )تەکسی و پاس( دابین دەکرێت بۆدڵنیابون لە ئەزمونێکی ئاسوودە و سەلامەت. ئەم خزمەتگوزارییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە ئاسوودەیی و سەلامەتی ئافرەتان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ژیانی ڕۆژانەیان بە پێشکەشکردنی شوفێری ئافرەت کە تایبەتە بە سەرنشینانی ئافرەت.
دڵنیابوون لە پاکوخاوێنی تەکسی و پاسەکان ئەولەویەتێکی سەرەکییە بۆ ئێمە. شوفێرەکانمان خولی بەرزکردنەوەی کوالیتی لێخۆڕین وەردەگرن کە جەخت دەکاتە سەر پاکوخاوێنی ئۆتۆمبێل، سەلامەتی شوفێری، گرنگی جگارەنەکێشان، گفتوگۆی نا پێویست وە چۆنیەتی و شێوازی هەڵسوکەوتێکی جوان و بەڕێز لەگەڵ سەرنشینان.
وای فای بە خۆرایی لە هەموو تەکسی و پاسەکاندا دابین دەکرێت بۆ شوفێران و سەرنشینان ئەم خزمەتگوزاریە سوود بە خەلک و فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت و گشتی دەگەیێنێت لە کاتی چوون و گەرانەوەیان بۆ کار، پەیوەندیەکی بێ پچران لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دابین دەکرێت.
ئێمە سیستەمێکی تایبەتمان لە چوارچێوەی پڕۆژەکەماندا جێبەجێ کردووە بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی ناوماڵ. خزمەتگوزارییەکەمان رێگە بە تاکەکان دەدات کە داوای بارهەڵگرەکان بکەن بو گواستنەوەی کەل و پەلەکانیان لەالیەن ستافی پیشەیی و شارەزا. ئەم خزمەتگوزاریە خزمەت بە کەسایەتی و دامەزراوە تایبەتەکان دەکات بە نرخێکی هەرزانتر لە نرخەکانی ئێستای بازاڕ بە پشت بەستن بە سیستەمی لۆجستیکی پێشکەوتوو.
یەکێک لە بەرنامەکانمان دابینکردنی بیمەی تەندروستیە بۆ شوفێران و خێزانەکانیان. ئەم خزمەتگوزاریە پالپشتێکی گەورەیە بۆ شوفێران و دوپاتکەرەوەی گرنگی پێدانی ئێمەیە بو تەندروستیان.
بە دڵنیاییەوە لایەنێکی بەرچاوی دەستپێشخەرییەکەمان گرنگیدانە بە ئۆتۆمبێلی شوفێران لە ئەگەری هەر کێشەیەک بەتایبەتی لەکاتی ڕووداوی هاتووچۆدا، ئێمەچاککردنەوەی بێبەرامبەر بۆ ئۆتۆمبێلی شوفێرەکە دابین دەکەین.
پلانەکەمان بریتیە لە دابینکردنی ژەمی تەندروست و خۆراکی بێبەرامبەر بۆ ئەوقوتابیانەی کە پاسەکانمان بەکاردەهێنن، لەگەڵ کەمکردنەوەی ٪50 ی کرێی بەشداریکردنی قوتابیان بە بەراورد بە ڕێژەی ئێستا.
بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەی ساڵێک کە کۆمپانیاکەمان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە، بۆمان دەرکەوتووە کە زۆرێک لە تەکسیەکانی ئێستا خزمەتگوزاری خراپ پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن، هەروەها بەشدارییەکیبەرچاو لە پیسبوونی ژینگەدا دەکەن. کۆمپانیاکەمان پلانی هەیە ٣٠ هەزارتەکسی بە مۆدێلی جۆراوجۆر بناسێنێت، لەوانە کامری و رافۆر. بۆ ئەوکەسانەی کە تەکسی کۆنیان هەیە و ژینگە پیس دەکەن، کۆمپانیاکەمان بەرنامەیەکی بازرگانیکردنیان پێشکەش دەکات. بەهای تەکسییەکانی ئێستایان بە ڕێژەی ئێستای بازاڕ هەڵدەسەنگێندرێت و ئەو باڵانسەی کە دەمێنێتەوەبۆی دەکاتە قستی 5 سال کە لە موچەی مانگانەیان کەم دەکرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ژینگەیەکی پاکتر لە هەرێمی کوردستان، بەرزکردنەوەی سیمای شارەکە و دابینکردنی ئۆتۆمبێلی سەردەمیانە بۆ باشتر خزمەتکردنی کۆمەڵگا.
لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە بەردەم ڕێژەیەکی بەرچاوی بێکاریدایە. لێکۆڵینەوەکانمان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 7 بۆ 8 ملیۆن کەسە و نزیکەی 100 بۆ 120 هەزار تەکسی لەو ناوچەیەدا کاردەکەن. زۆرێک لەو تەکسییانە خاوەنەکانیان فەرمانبەری حکومەتن کە مووچە وەردەگرن یان خەریکی کاری تایبەتن، بەمەش پشتبەستنیان بە داهاتی تەکسی کەم دەبێتەوە. لە ئەنجامدا خزمەتگوزاری تەکسی لە هەرێمدا تێچووی زۆری هەیە، ئەمەش وایکردووە هاوڵاتیان کەمتر دەستیان پێبگات . سەرەڕای ئەوەش، ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی بێکار لە هەرێم دا هەن. بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە، کۆمپانیاکەمان، لە ژێر پڕۆژەکانی (مستر تەکسی) و (مستر پاس)، پالنی هەیە هەلی کار دروست بکات بە ناساندنی کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی تایبەت کە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ خزمەتگوزاری گواستنەوە وەکو تەکسی. ئەم ئۆتۆمبێالنە بە کامێرا کۆنترۆڵ دەکرێن بۆ دڵنیابوون لە خزمەتگوزاری کوالیتی بەرز. جگە لەوەش شوفێری ئافرەت لە کەرتی تایبەت دادەمەزرێنین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سەالمەت و کەسی بۆ سەرنشینانی ئافرەت.
پاکێجێک پێشکەش بە خوێندکارانی زانکۆ دەکەین بە ڕێژەی ٪٥٠ کەمتر لە نرخی ئێستای بازاڕ کە بەردەستە بۆ دانیشتوانی شاری هەولێر و دەوروبەری وە تەواوی هەرێمی کوردستان. هەروەها کۆمپانیاکەمان شوێنێکی تایبەت دیاری دەکات لەبەردەم زانکۆکانی شاری هەولێر بۆ قوتابیەکانی بەشداربوو لە پرۆژەکەمان. ئەم شوێنە تایبەتانە فێنککەرەوە و وای فای بێبەرامبەریان تێدا دەبێت، ئەمەش شوێنێکی ئارام پێشکەش بە قوتابیەکان دەکات لەکاتی چاوەڕوانی پاس یان تەکسیەکانیان .
پڕۆژەکەمان سیستەمی خاڵ و پاداشتی تێدایە کە بەکارهێنەران پاداشت بۆ بەکارهێنانی تەکسی و پاسەکان کۆ دەکەنەوە کە لە کاتی بەکارهێنانی تەکسی و پاسەکان وەریدەگرن. دواتر دەتوانن بۆ بازاڕکردن بەکاریان بهێنن لە شوێنەکانی فرۆشتنی جل و بەرگ، بازاڕی ئەلیکترۆنی، کەل و پەلی ناو ماڵ، سوپرمارکێت و بەنزینخانەکان.
ئەو شۆفێرانەی کە زیاتر لە دە ساڵە لەگەڵ کۆمپانیاکەمان خزمەتیان کردووە، شایستەی یارمەتی خانەنشینی دەبن وە پاکێجێکی مووچەی تایبەتیان پێ دەدرێت
خزمەتکردنی کەس و کاری پێشمەرگە و شەهیدان ئەرکی هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە ئێمەش خۆمان بە خەم خۆریان دەزانین وە دەمانەوێ خزمەتیان بکەین بۆیە ئێمەش لە خزمەتگوزاری تەکسی و پاسەکانمان داشکانی ٪٥٠ بۆ کەس وکاری پێشمەرگە و شەهیدان دەکەین.
پاکێجێکی تایبەت پێشکەشی فەرمانبەرانی حکومەت دەکەین بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزاری تەکسی و پاسەکان. بەژداربوون لەم پاکێجانە دەبەسترێتەوەبە هەژماری بانکیان، لە پرۆژەی هەژماری من. بەم پێیە فەرمانبەرانی حکومەت دەتوانن خزمەتگوزاریەکانمان بەکاربهێنن بە شێوەی قەرز و ئێمە لەگەڵ هاتنی موچەکانیان پارەکە لێیان وەردەگرین. ئەم خزمەتگوزاریەش یارمەتیدەر دەبێت لە کاتی دواکەوتن و نەهاتنی موچە , فەرمانبەران بەردەوام دەبن لە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان.
لە هەموو بازاڕەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان سیستەمی POS بۆ مامەڵەی پارەدان و کڕین بەردەست دەکەین، کە کڕیاران دەتوانن بە ئاسانی بە سکان کردنی کۆدی (QR)مانگانە پاکێجی تەکسی و پاس بکڕن بە بێ هەڵگرتنی پارەی کاش تەکسی و پاسەکانمان بەکاربهێن.
لە سەرانسەری هەموو ناوچەکانی کوردستان، شوێنی دیاریکراو بۆ شۆفێران ئامادە دەکرێن بۆ مەبەستی پشوودان. بەم شێوەیە تەکسیەکان کەمتر دەسوڕێنەوە و کەمتر ژینگە پیس دەکرێت. و کاریگەریەکی باش دروست دەکات لە کەمکردنەوەی ترافیکی شەقامەکان.
ئێمە بەنزینێکی کوالیتی بەرز بۆ پاس و تەکسیەکان پێشکەش دەکەین بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕ وە گۆڕینی ڕۆنی بزوێنەریان بێ بەرامبەر دەبێت.
ئێمە بەرپرسیارێتی ونبوونی هەر کەلوپەلێکی ئەو سەرنشینانە لە ئەستۆ دەگرین کە بە پاس یان تەکسیەکانمان گەشت دەکەن .
سەرنشینەکان ئازادن کە بە شێوەیەکی شەخسی شۆفێری دڵخوازی خۆیان هەلبژێرن.
نرخەکانمان بە رێژەی ٪30 کەمترە لە نرخی بازار
خزمەتگوزاری شۆردنی ئۆتۆمبێل بەخۆڕایی بۆ هەموو تەکسیەکان بەردەست دەبێت
لەگەڵ مستەر تەکسی لە رێگای هەمە جۆری ئۆتۆمبێل بە ئاسوودەی و بە نرخێکی گونجاو گەشتەکانت بکە بەبێ بوونی هیچ کێشەیەک !
لە کاتی خۆت دا بگە بە شوێنی مەبەست.
چاودێری گەشتەکان لە رێگای GPSبۆ سەلامەتی ئێوە
نرخی گونجاو و بێ زیادە خستنەسەر
لەگەل ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانمان بە ئاسوودەیی گەشت بکە.
ئەوەی کڕیارەکانمان دەیڵێن دەربارەی خزمەتگوزاریەکەمان